ڕێنمایی


بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری هاتنی ڤایرۆسی #کۆرۆنا بۆ کوردستان..
ئەم چەند خاڵە ڕەچاو بکەن.

.( ١. دوورکەوە لە قەرەباڵغی ( بازاڕ، مۆڵ،، نەخۆشخانە، کافێ، یانەی وەرزشی، چێشتخانه

٢. ووریای دەستت بە لە شوێنە گشتیەکان، دەست مەدە لە دەسکی دەرگا و محاجەرە و قەراغی دیوار و ئەو شوێنانەی زۆر دەستی بەردەکەوێت، باشترە ئانیشک یاخود شان بەکاربهێنرێت

٣. بۆ سڵاو کردن تەنها ووشە بەکاربهێنە و مەسافەیەک دووری بەجێ بهێڵە ( ماچکردن، باوەشگرتنەوە، دەست کردنە مل) ئەگەری گواستنەوە زیاد دەکەن

٤. پێش ئەوەی دڵنیابیت کە دەستت جوان شۆردووە دەست مەدە لە دەمووچاوت و چاوەکانت مەخورێنە تەنانەت ئەگەر خورانت هەبوو.. دەستت بشۆ ئەوجا. (ڤایرۆسەکە لەچاویشەوە داخڵ دەبێت.. ئەگەر بخورێنرێ)

٥. لەکاتی کۆکیندا دەست و مەچەکت بە لووت و دەمتەوە بگرە، ئەگەر بەرامبەرەکەت کۆکی یاخود پژمی، ئاگاداری بکەوە کە ماسک بکات، ئەگەر نەیکرد، لێی دوور بوەستە

٦. با هەوای ماڵەکەت دەرچێ و ئاڵوو گۆڕ بکات، ڤایرۆس لە شوێنی هەوا کراوەدا ناتوانێت بمێنێتەوە، پەنجەرە و دەرگاکانت ناوبەناو بکەوە

٧. باشترە دەستکێش لەدەست بکرێت کاتی زۆر پێویست بۆ چوونە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، پاش گەیشتنەوە ماڵ دەستکێشەکانت بشۆرە و لەدەستیان مەکە تا ووشک دەبنەوە.دکتۆری ئۆنلاین

٨. بەردەوام قووڕگ و ناو بۆشایی دەمت تەڕ و شێدار ڕاگرە و ئاوت لێ نزیک بێت، ڤایرۆسەکە لە ووشکیی پەردەی ناودەم و قوڕگدا زوو گەشە دەکات

٩. نیشانەی نەخۆشیەکە بەم شێوەیەیە ( کۆکە و پژمە، ئازاری ماسوولکە و پەلەکان، تای ناو بەناو، هەناسەتوندی و سەرێشە، ئازاری گەروو، لەرزین) ئەگەر ئەمانەت هەبوو باشترە خۆت نیشانی پزیشک بدەیت

١٠. تەوالێت و حەمام و سێرڤسی گشتیی تا دەکرێ بەکارمەهێنە! لە چین کارمەند و پزیشکان جلێکیان لەبەرکراوە و پێیان ووتراوە کاتی میزکردن و پیسایی بیکەنە ناو ئەو دایبیەی کە هەڵتان گرتووە (بەمانای ئەوەی تەوالێتەکان پیس دەبن و دەبنە سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە)دکتۆری ئۆنلاین

١١. زوو زوو دەستت بشۆرە و بایەخێکی تەواو بە دەست شۆرین بدە پێش و پاش بەرکەوتن بە هەرکەسێک کە پەتا و هەڵامەت یاخود هەوکردنی سیەکانی هەبێت

١٢. ئەرکی تۆیە ئەم بابەتە بگەیەنیت بە دۆستان و چواردەورت


ڤایرۆسی_کۆڕۆنا#